Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:45

مەرجی وەرگرتن لە قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل تاووتوێ کرا

کوردستان TV
100%


 لیوا ڕوکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و لیوا ڕوکن هۆشمەند حەیدەر ڕەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، پێشوازییان لە کۆڵۆنێڵ مارک دیمیشێل، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. 

لەو دیدارەدا تاووتوێی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل کرا و مەرجەکان و نەخشەڕێگەی وەرگرتن لە پلەیەکی دیاریکراوی سەربازی لەو قوتابخانەیە خرایە بەر باس.

لە تەوەرەیەکی دیکەی ئەو دیدارەدا، هەردوو لا بە گرنگییەوە لەم پڕۆژەیان ڕوانی و ڕایانگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە دەبێتە بنەمایەک بۆ بنیاتنان و دروستکردنی هێزیکی نیشتیمانیی گۆشکراو بە پرەنسیپ و بنەما سەربازییەکان". 

لە کۆتاییی دیدارەکەدا، بە ئاڵوگۆڕکردن و گۆڕینەوەی بیروڕا لەسەر هەڵبژاردنی باشترین نەخشەڕێگە لە قۆناغی داهاتوودا بۆ کردنەوەی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل و چۆنیەتیی شێوازی وەرگرتنی ئەفسەر لەو قوتابخانەیە کۆبوونەوە بەکۆتا هات. 

پڕۆژەی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل یەکێکە لە پڕۆژەکانی بەڕێوبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە کە بە هەماهەنگی و هاوکاریی ڕاوێژکارانی سەربازیی هێزەکانی ئەڵمانیا کاری لەسەر دەکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوەکانی خێراتر کردووە بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.