Erbil 38°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 02:12

بزانە بارانبارین تاكەی بەردەوام دەبێت و كەشوهەوای رۆژانی نەورۆز چۆن دەبێت ؟

کوردستان TV
100%

سبەی هەینی ئاسمان بەزۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەكاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەدیاری نەكراوی ھەندێ ناوچە ئەگەری بارانی دەبێت .
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە سبەی هەینی 17-3-2023 كەشی ھەرێم سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ناوچەكە بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و  لەكاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەدیاری نەكراوی ھەندێ ناوچە ئەگەری بارانی ئەبێت .
ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،وەك پێشتریش باسمانكرد ھەفتەی ئایندە لەرۆژی یەكشەمەوە 19-3-2023 بارانبارین لەناوچەكانمان دەستپێدەكاتەوە و تا ماوەی ھەفتەیەك زیاتر بەردەوامی ئەبێت كە زیاتر تاوە باران ئەبێت و بەزۆری لەكاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە كەش دەرەخسێت بۆ چالاكبوونی ھەورە بروسكە و دابارینی باران لەناوچەی جیاجیادا .
هەروەها بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ  پێنج شەممە  16– 03 - 2023  
كەش/ شەپۆڵی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاكان بەردەوامی دەبێت ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەكان , زۆرترین ڕێژەی دابارین لەسەر بەشێك لە ئیدارەی ڕاپەڕین و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و بەشێك لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر دەبێت هەندێك كات تەزرە و لێزمە باران و هەورە تریشقەی لەگەڵ دا دەبێت , ناوچە سنووریەكان بەفر بارینێكی كەمی دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بە نزیكەی ( 4 تــا 6 ) پلە
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند  دەبێت ( 10   -  25) كم/ك 
ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی هەینی    17 – 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور ۆ هەوری تەواو دەبێت لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان تاوە بارانی كورت خایەن دەبێت  هەروەها هەندێك كات ئەگەری باران لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆك هەیە . 
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلە .
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند  دەبێت ( 10   -  20) كم/ك
ئاراستەی با /  خۆر ئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك      :  18 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   20 پلەی سیلیزی
سۆران    :  19 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  25 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  16-  3 -  2023
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.