ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ پلانێكی ڕاگەیاند كە بریتییە لە ئەنجامدانی هەڵمەتێكی پشكنین لە بازاڕ و دوكانەكان، بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی خۆراك لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا.
خالید موحەننا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند،وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزاندا پلانێك جێبەجێ دەكات، كە بریتییە لە ئەنجامدانی هەڵمەتی پشكنین بۆ بازاڕ و دوكانەكان و هەڵمەتەكەش چاودێریكردنی بازاڕ و كۆگاكان لەخۆدەگرێت بەمەبەستی پاراستنی نرخەكان و بە درێژایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز یش نرخەكان جێگیر دەكرێن.
موحەننا گوتیشی: یەكێك لە ئەركەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو ،بەرەنگاربوونەوەی قۆرخكاری و دەستكاریكردنی نرخەكانە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، مەفرەزەكانی دژە تاوانی ئابووری لەم جۆرە كاتانەدا چالاكن بۆ بەدواداچوونی سەرپێچیكاران و دەستگیركردنی ئەوانەی دەستكاری نرخی خۆراك دەكەن بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.
هەر كەسێك لە مانگی ڕەمەزاندا دەستكاری نرخی كەل وپەلی خۆراك بكات دەستگیر دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.