ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-3-2023 ، بەڕێوبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی بەغدا دووپاتی كردەوە كە فەرمانگەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی یەك لە دوای یەك دەكرێنەوە، هاوكات میكانیزمی داواكردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دیاریكرد و مەرجی بەدەستهێنانیشی دیاریكرد.
ڕیاز جوندی كەعبی، بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فەرمانگەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دوای تەواوبوونی ژێرخانەكانیان یەك لە دوای یەك دەكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی داهاتوو ئۆفیسی كازمییە دەكرێتەوە، پاشان ئۆفیسی كەڕاده، پاشان بەدوای یەك 5 فەرمانگە لە پارێزگاكان دەكرێنەوە.
ڕوونیشی كردەوە، ئەو هاووڵاتیانەی داوای پاسپۆرتی ئاسایییان كردووە، پاسپۆرتی ئاساییان پێدەدرێت، هاوكات ئەو هاووڵاتیانەی پاسپۆرتی ئاسایییان بەسەرچووە و داوای پاسپۆرتی ئاسایییان نەكردووە، ئەلیكترۆنییەكەیان پێدەدرێت بەپێی میكانیزمی پێشكەشكردن لەڕێگەی ئەو فەرمانگانەی كە بە تایبەتی لە بەغدا كراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاووڵاتی مافی ئەوەی نییە پاسپۆرتی ئاسایی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەلیكترۆنی، تەنها ئەو كاتە دەبێت كە پاسپۆرتەكەی بەسەرچووبێت.
مەرجی بەدەستهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی راگەیەنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.