Erbil 38°C سێشەممە 31 کانونی یەکەم 02:14

ڕاپۆرتە ڕۆژنامه‌وانییه‌كان: دیگۆ سیمۆنی ڕەزامەندی نیشانداوه‌ بۆ بەردەوامبوون لە ڕاهێنەرایەتی یانەكه‌

کوردستان TV
100%


ڕاپۆرتە ڕۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، ڕاهێنه‌ری ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دیگۆ سیمۆنی ڕەزامەندی نیشانداوه‌ بۆ بەردەوامبوون لە ڕاهێنەرایەتی یانەكه‌.
 سه‌رجه‌م چاوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ بوون كه‌ كاروانی وه‌رزشی دیگۆ سیمۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كۆتادێـ، به‌ڵام له‌ئێستادا ئاژانسه‌كان دووپاتیانكردۆته‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌ی.
ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ره‌زامه‌ندی نیشانده‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، بۆ وه‌رزی ئه‌مسڵ سیمۆنی به‌دۆخێكی خراپ ده‌روات، چونكه‌ تیپه‌كه‌ زوو له‌ركابه‌ریه‌كانی چامپیۆنز لیگ ده‌رچوو، دواتر له‌جامی شای ئیسپانیای ماڵئاواییكرد، دواتریش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی وڵاتی ئیسپانیا بارسێلۆنا و ریاڵ  مه‌درید دووچاری دۆراندن هات، بۆیه‌ ئه‌تله‌تیكۆ له‌به‌ده‌ستهێنانی نازناوی لالیگا بێ هیوا بوو.
 به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و راهێنه‌ره‌ تا سالی دوو هه‌زارو بیست و چوار له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌رده‌وام ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌ی بۆ شازده‌ ملیۆن و نیو دۆلار كه‌مبكرێته‌وه‌، ئه‌میش له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دۆخی دارایی یانه‌كه‌ كه‌ دووچاری هاتووه‌.    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.