Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:03

توركیا ئاماری كۆتایی بوومه‌له‌رزه‌ی بڵاو كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی توركیا ئاماری كۆتایی زیانه‌كانی هه‌ردوو بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی شوباتی ڕابردووی ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ گیانله‌ده‌ستدان زیاتره‌ له‌ 49 هه‌زار كه‌س.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له‌ شاری ئه‌نقه‌ڕه‌ گوتی: بوومه‌له‌رزه‌كانی مانگی ڕابردووی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیانی به‌ 11 پارێزگا گه‌یاند و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 14 ملیۆن هاووڵاتی توركیا به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ زیانیان به‌ركه‌وت.

گوتیشی: بوومه‌له‌رزه‌كان بوونه‌ هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌‌ 49 هه‌زار كه‌س له‌گه‌ڵ برینداربوونی 115 هه‌زار كه‌سی تر.

ئه‌ردۆگان هه‌روه‌ها گوتی: حكوومه‌تی توركیا بڕیاریداوه‌ به‌زووترین كات سه‌رجه‌م بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.

سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: پلانمان داڕشتووه‌ 610 هه‌زار خانوو و ماڵ دووباره‌ بنیاتبنێینه‌وه‌ و پێشكه‌شی خاوه‌نه‌كانیان بكه‌ینه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی 6ی شوباتی ڕابردوو دوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز به‌ گوڕه‌كانی 7.7 و 7.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ناوه‌ندی پارێزگای مه‌ڕه‌ش له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا ڕوویان دا، حكوومه‌تی توركیا بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ كاره‌ساتی سه‌ده‌ وه‌سف كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.