Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:23

پۆلیسی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنی كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕووی دا و كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ هاته ‌كوشتن‌.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرایەوە بەبوونی ڕووداوێکی زامدارکردن لە نەخۆشخانە.

ڕاشیگه‌یاند: دوای گەیشتنی تیمێکی لێکۆڵەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (سوڕه) تەمەن (28) ساڵ گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە و زامدار بووە، دواتریش لەبەر خراپی باری تەندروستی دوای دوو کاتژمێر مانه‌وه‌ گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی زانیاری، دەرکەوت کە ناوبراو لەلایەن برایەکییەوە بەناوی (ر. س. ص.) تەمەن (٣٢) ساڵ لە سەر کێشەیەکی خێزانی بە گولـلە لێی دراوه‌، هێزەکانی پۆلیسیش توانیان لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕێک خرا و ڕەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر کرا بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.