Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:34

سەرۆک بارزانی له‌گه‌ڵ فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژەنەڕاڵ ماتیۆ مەکفارلێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بەردەوامیی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پێویستیی هەماهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە بەهێزبوون و پەلهاوێشتنی تیرۆریستان تاوتوێ کرا.

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو، ژەنەڕاڵ مەکفارلێن سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرخستنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.