وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كارئاسنییهكی تری بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و كه‌سوكاری شه‌هیدان له پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام دا.
وه‌زاره‌تی دارایی ڕایگه‌یاند: لە درێژەی هەوڵەکان بۆ کارئاسانی لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی نووسینگەیەکی تری بە شێوازێکی پێشکەوتوو بە دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانە کردەوە.
له‌مباره‌ی كردنه‌وه‌ی بانكه‌كه، شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی ڕایگەیاند: لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی چینی خانەنشین و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئه‌مڕۆ پێنجشەم نووسینگەی ژمارە پێنج لە سەنتەری شاری سلێمانی کرایەوە.
ڕاشیگه‌یاند: نووسینگه نوێیه‌كه سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی تیادا دابین کراوە و بەشێوەیەکی تەندروست و لە ماوەیەکی کورت‌دا خانه‌نشینان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون له‌م نووسینگه‌یه‌دا دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.