به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و تا به‌ره‌به‌یان بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: تا بەرەبەیان ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵات لەگەڵ ئەگەر دروستبوونى تەمێکى سووک لە هەندێ ناوچەى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتى هەرێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی هه‌ینی، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سبەى ڕۆژی هەینى ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمەباران لە ناوچەى جیاجیاكان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی به‌شێك له شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له دۆكان و ده‌شتی شه‌مامكی سه‌ر به شاری هه‌ولێر زۆرترین ڕێژه‌ی باران باریوه كه له سه‌رووی 20 ملیمهوهیه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێژه‌ی بارانبارینی 12ی كاتژمێری ڕابردووی به‌شێك له شار و ناوچه‌كانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.