Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:32

هاووڵاتییان له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌ كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنووری كوردستانی ئێران ڕووی دا و هاووڵاتییان‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ستیان كردووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێران بووه‌ و گوڕه‌كه‌شی 4.9 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.