په‌یامنێری كوردستان تیڤی له شاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بارانی به‌لێزمه ده‌بارێت، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆر له ترسی بوومه‌له‌رزه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه و له‌به‌ر بارانن.
هێڤی هیوا په‌یامنێرمان له شاری سلێمانی پێی ڕاگه‌یاندین: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 9:30 ڕوویداوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه شاری هه‌ڵه‌بجه بووه.
ڕاشیگه‌یاند: گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 5.1 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به ئاشكرا هه‌ستیان پێ كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێستا بارانی به‌لێزمه له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌بارێت، به‌ڵام خه‌ڵكی زۆر له ترسی ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه له ده‌ره‌وه‌ن و له‌به‌رده‌م بارانن.
په‌یامنێرمان جه‌ختیشی كرده‌وه كه جگه له شاری سلێمانی، هاووڵاتییانی هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی هه‌ولێر، دهۆك، كه‌ركووك، كه‌لار، پێنجوێن، دۆكان، خورماڵ و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله‌ش هه‌ستیان به زه‌ویله‌رزه‌كه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.