Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:39

عێراق زانیاری له‌سه‌ر بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕووی دا.

ده‌سته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 9:32 ڕوویداوه‌ و چه‌قه‌كه‌شی له‌ دووری 22 كم بووه‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ نزیك سنووری عێراق – ئێران.

ڕاشیگه‌یاند: گوڕی بوومه‌له‌رزكه‌ 5 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌ و هاووڵاتییانی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، دیاله‌ و به‌غدا هه‌ستیان پێ كردووه‌.

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ هه‌واڵێكی زیانی گیانی و ماددییان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ پێ نه‌گه‌یشتووه‌.‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.