به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ردوو رۆژه‌كه ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانبارینیش له‌هه‌ندێ شوێن به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان بڵاوی كرده‌وه: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوەبارانی کورت خایەن هەیە، پله‌كانی گه‌رماش بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ( 3 تــا 5 ) پلە .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ هه‌ینی بە نزیکەی ( 2 تــا 3 ) پلە .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشووری خۆرهه‌ڵات ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمی پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 20 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک: 18 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
سۆران: 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.