به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كرد كه زۆرترین بارانی 24 كاتژمێری ڕابردوو له شاره‌دێی هیران سه‌ر به شارۆچه‌كی شه‌قڵاوه له شاری هه‌ولێر بووه كه زیاتر له 47 ملم باران باریوه.
كه‌شناسی خشته‌ی بڕی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو (9ی به‌یانی دوێنێ تا 9ی به‌یانی ئه‌مڕۆ)ی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر بڕی بارانبارین بریتی بووه له 11 ملم، زۆرترین بارانبارین له سنووری پارێزگای هه‌ولێر له شاره‌دێی هیران بووه كه 47 ملم بووه، هه‌روه‌ها له ده‌شتی شه‌مامكیش ڕێژه‌یه‌كی باش بارن هه‌بووه كه 21.2 ملم بووه.
له سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی له 24 كاتژمێری ڕابردوو 21.3 ملم باران باریوه، هه‌روه‌ها زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارینیش له سنووری پارێزگای سلێمانی له یاخسه‌مه‌ر بووه كه 42.1 ملم باران هه‌بووه.
سه‌باره‌ت به پارێزگای دهۆك له سه‌نته‌ری پارێزگا 5.9 ملم باران باریوه، زۆرترین ڕێژه‌ی بارانیش له‌م سنووره له به‌رده‌ڕه‌ش بووه كه 18.1 ملم باران باریوه.
له سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركووك ڕێژه‌ی باران بریتی بووه له 8.6 ملم، زۆرترین بارانی سنووری ئه‌م پارێزگایه له شاره‌دێی شوان بووه كه 19.8 ملم بووه.
سه‌باره‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارانێكی باش باریوه و له سه‌نته‌ری شاره‌كه 18.5 ملم باران هه‌بووه، له ته‌وێله زۆرترین باران هه‌بووه كه 20.7 ملمه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه خشته‌ی بارانبارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.