گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد كه ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م به‌فه‌رمی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقمان بۆ هه‌رسێ ساڵی 2023، 2024 و 2025 ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد.
باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: وەک پێگیربوون بە جێبەجێکردنی حوکمەکانی دەستوور و یاسایی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، دوێنێ ئێوارەی رۆژی پێنجشەم، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا.
عه‌وادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دووپاتی دەکەینەوە کە پرۆژەیاسایی بودجە و ئەو بڕگە و ماددانەی کە لەخۆی گرتووە، بۆ یەکەمجارە پشتی پێ دەبەسترێت و گەرەنتییە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە و پلان و بەرنامەی جێبەجێکراو و گەشەپێدانەکان و دابینکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتییان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له رۆژی دووشه‌می ڕابردوودا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.