به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ربه‌لا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوون به ئه‌نجامدانی چه‌ندان تاوانی دزیكردن له‌سه‌ر قه‌بران.
پۆلیسی كه‌ربه‌لا ڕایگه‌یاند: دوای تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن هاووڵاتییان سه‌باره‌ت به ڕووداوی دزیكردن له‌سه‌ر قه‌بری ناسیاوانیان له گۆڕستانی وادی سه‌لام، تیمێكی پۆلیس پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: تیمه‌كانی پۆلیس له بۆسه‌یه‌كدا توانیا دوو تۆمه‌تبار له كاتی ئه‌نجامدانی دزیكردندا له‌سه‌ر قه‌بران ده‌ستگیر بكه‌ن.
پۆلیسی كه‌ربه‌لا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، دوو تۆمه‌تباره‌كه دانیان نا به ئه‌نجامدانی چه‌ندان تاوانی دزیكردن له گۆڕستانی وای سه‌لام كه هه‌ڵساون به دزینی كاشی مه‌رمه‌ڕ، سپیكه‌ری ده‌نگی، تانكی ئاو و ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌ی ئاسن و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تر.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای ئه‌نجامدانی ڕێكاره یاساییه‌كان، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگا و به‌رده‌می دادوه‌ر كران بۆ ئه‌وه‌ی به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.