ئهمڕۆ ههینی له له شاری لهندهنی پایتهختی بهریتانیا پڕۆگرامی تواناسازی بارزانی ڕاگهیهنرا، بهگوێرهی پڕۆگرامهكه ههموو ساڵێك 10 فهرمانبهری ههرێمی كوردستان دهچێته بهریتانیا بۆ خوێندنی ماستهر و دكتۆرا.
ئهمڕۆ ههینی د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لـەنـێـو بـاڵـەخـانـەی زانـکـۆی لـەنـدەن لـە وڵاتـی بـەریـتـانـیـا بـەشـداری کـرد لـە مـەراسـیـمـی ڕاگـەیـانـدنـی زەمـالـە بـۆ فـەرمـانـبـەرانـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان.
پـرۆژەکە لـەژێـر نـاونـیـشـانـی (پـرۆگـرامـی تـوانـاسـازی بـارزانـی) لـەلایـەن زانـکـۆی لـەنـدەن و زانـکـۆی بـەریـتـانـی لـە ھـەولـێر بـۆ فـەرمـانـبـەرانـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان دابـیـنکـراوە و سـاڵانـە زەمـالـە بـۆ 10 لـە فـەرمـانـبـەرانـی دامـەزراوەکـانـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـم بـە مـەبـەسـتـی خـوێـنـدنـی مـاسـتـەر و دکـتـۆرا لـە وڵاتـی بـەریـتـانـیـا درێـژە بـە خـوێـنـدنـیـان دەدەن .
ههر لـە بـەشـێـکـی دیـکـەی پـرۆگـرامـەکـەدا بـودجـەیـەکـی دیـکـە بـە بـری 10 مـلـیـۆن پـاوەن تـەرخـانـکـراوە بـۆ تـێـچـووی تـوێـژیـنـەوەی زانـسـتـی لـە کـوردسـتـان.
زانـکـۆی نـێـودەوڵـەتـی بـەریـتـانـیـا لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـان پرۆژەیـەکـی وەبـەرھــێـنـانـە كه لـە 8ی دیـسـەمـبـەری پـارسـاڵ لـەلایـەن سـەرۆکـی حـکـوومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان لـە شاری ھـەولـێر بـەردی بـنـاخـەکـەی دانـرا .
پـرۆژەکە یـەکـەمـیـن لـقـی زانـکـۆی لـەنـدەنـە لـە عـێـراق و رۆژھـەڵاتـی نـاوەڕاسـت، لـەھـەمـانـکـاتـدا دەبـێـتـە فـراوانـتـریـن لـقـی زانـکـۆی نـاوبـراو لـە جـیـھـانـدا لـە چـوارچـێـوەی پـرۆگـرامـەکـانـی خـوێـنـدندا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.