Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:33

ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناغی 8ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی 8ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی تیروپشه‌كه‌كه‌ دوو یاریی ئاگرین له‌م قۆناغه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چن له‌نێوان ریال مه‌درید – چێڵسی و مانچسته‌ر سیتی – بایرن میونشن.

تیروپشكه‌كه‌ له‌ شاری نیۆنی وڵاتی سویسڕا بۆ یارییه‌كانی قۆناغی 8ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022-2023 به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامه‌كه‌شی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:-

ریال مه‌دریدی ئیسپانی – چێڵسی ئینگلیزی

ئینته‌ر میلانی ئیتاڵی – به‌نفیكای پورتوگالی

مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی – بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی

ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی – ناپۆلی ئیتاڵی

به‌گوێره‌ی سیسته‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ قۆناغی داهاتوو و له‌ یاریی پێش كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا تیروپشك ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵكو یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ خواره‌وه ده‌بێت:-

براوه‌ی یاریی ژماره‌ 4 (میلان – ناپۆلی) + براوه‌ی یاریی ژماره‌ 2 (ئینته‌ر میلان – به‌نفیكا)

براوه‌ی یاریی ژماره‌ 1 (ریال مه‌درید – چێڵسی) + براوه‌ی یاریی ژماره‌ 3 (مانچسته‌ر سیتی – بایرن میونشن).

دواتریش له‌ یاریی كۆتاییدا براوه‌كانی هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌، له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی جامی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.