Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:41

بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاووڵاتییەک دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی زەڕایەن بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاووڵاتییەک، دوو تۆمەتباری دەستگیر کرد، دەستیش بەسەر چەکەکەیاندا گیرا.

لە ڕاگەیەنراوێک پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە قەزای شارەزوور دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و زانرا كە تەقە لە كەسێک كراوە و بریندار بووە.

ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس و تیمەکانی فریاگوزاریی بریندارەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە و هێزەكانی پۆلیس شوێنی تۆمەتباران كەوتن، سەرئەنجام توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و دەستیش بەسەر ئەو چەكەدا بگیرێت كە هاووڵاتییەكەیان پێ‌ بریندار كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتباران (ڕ.ع.ئـ لەدایكبووی 2005 و ب.ئـ.س لەدایكبووی 2002) بە ناسنامە كورد و دانیشتووی قەزای شارەزوورن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.