Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:34

بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ڤلادیمێر پووتین دەرکرا

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ دادگەی نێودەوڵەتیی تاوانەکان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی ڕووسیا دەرکرد، بەهۆی هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکراینا.

دادگەی نێودەوڵەتیی تاوانەکان ئەمڕۆ هەینی 17ـی 03ـی 2023 بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا دەرکرد و ڕایگەیاند: بەهۆی لەشکرێشیی بۆ سەر ئۆکراینا.

ڕاشیگەیاند: جگە لە پووتین، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ماریا ئەلێکسیڤنا لڤۆڤا – بیلۆڤا کۆمیساری سەرۆکایەتی مافەکانی منداڵ لە ڕووسیا دەرکرا.

ڕووسیا لە 24ـی شوباتی ساڵی ڕابردووەوە لەشکرکێشییەکانی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکرد و تاوەکوو ئێستاش هێرشەکانی بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.