Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:32

ئۆتۆمبێلێک لە دەڤەری باڵەکایەتی سووتا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 17ـی 03ـی 2023 لە گوندی ڕێژدووری سەر بە ناحییەی قەسرێ، ئۆتۆمبێلێک سووتا و جگە لە زیانە ماددییەکان، هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تیمەکانمان لە بنکەی بەرگری شارستانی قەسرێ ئاگادارکراونەتەوە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترا بەهۆی شۆڕتی کارەبای ئۆتۆمبێلەکەوە ئاگری گرتووە.

ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و زیانە ماددیەکانییان کەم کردەوە. 

بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەش دا کە بەهۆی ڕووداوەکە خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوون، یان سووتانی لێ نەکەوتەوە، تەنیا زیانی ماددی هەبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.