Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:44

باران دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەکرێت، دوو سبەی یەکشەممە 19ـی 03ـی 2023 باران دەستپێدەکاتەوە و ڕەوشی کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە ڕایگەیاند: ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرێژەی 4 تاوەکوو 5 پلەی سەدی بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی بەرزدەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 10 - 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە.

ڕاشیگەیاند: دووسبەی یەکشەممە کەشی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ لە دەریای ناوەڕاستەوە ناسەقامگیر دەبێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە ھەورە تریشقە و تاوە باران لەناوچە جیاجیاکاندا دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.