ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی ڕەشنووسی یاسای بودجەی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024، و 2025، وەرگرتووەو پێشبینیش دەكرێت پێش جەژن بودجەكە پەسەند بكرێت.
لەوبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵییان پێگەیشتووە، كە بەرزترین یاسایە لە مێژووی عێراقدا، بە بەهای زیاتر لە 197 ترلیۆن دینار، بە پشتبەستن بە نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار، لە كاتێكدا كورتهێنانەكەی 63 ترلیۆن دینار بووە.
لەلایەكی دیكەوە باسم عەوادی ،گوتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند: ڕەشنووسی یاسای بودجە بە ماددە و بڕگەی نوێیەوە كە بۆ یەكەمجار پەسەند كرا، توانای ئاسانكاری هەیە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە و پلان و بەرنامەی جێبەجێكردن و پەرەپێدان و دابینكردنی ژێرخانی و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
هاوكات جەمال كۆچەر ،ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ،پێشبینی دەكات كە پێش جەژن كە بودجەكە پەسند بكرێت.
هەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی بۆ ماوەی سێ ساڵ پەسەند كرد.
بەر لەهاتنی جەژنی رەمەزان بودجەی عێراق پەسەند دەكرێت ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.