یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس به‌فه‌رمی رایگه‌یاند كه راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌كه‌یان پاتریك ڤیێرایان له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی دورخستووتهوه.
یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس له دوا دوانزده‌ی یاریدا له پریمه‌رلیگ هیچ یاریه‌كی نه‌بردۆته‌وه دوا یاریش به‌رامبه‌ر برایتون بو كاتێك به گۆڵیكی بێ وه‌ڵام تووشی شكست هات، كریستال پالاس له پێگه‌ی خۆی له تورهكۆمهلایهتیهكان نووسیویه‌تی ، زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م بریاره قۆرسه، به‌ڵام ئه‌نجامه خرابهكانی ئه‌م دواییه، تیپه‌كه‌ی خستووته دۆخێكی ناجێگیر، بۆیه هه‌ستمان كرد بوو ئه‌وه‌ی پارێزگاری له پله‌كانی ریزبه‌ندی بكه‌ین و له پریمه‌رلیگ بمێنیه‌وه گۆرانكاری ئه‌نجام بده‌ین.
پالاس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كاریگه‌ری پاتریك له‌سه‌ر یانه‌كه‌مانه‌وه زۆر گه‌وره‌بووه له‌وه‌ته‌ی ساڵی دوو هه‌زار بیست و یه‌كه‌وه‌یه، پاتریك له لایه‌ن هه‌موویانه‌وه رێزێكی زۆری لێده‌گیرێت و سوپاس و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له داهاتوودا.
شایانی باسه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتنی كریستاڵ پاڵاس له‌گه‌ل ڤیێرا گه‌یشتنیان بوو بۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگله‌را.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.