خۆپیشاندەران لە قەزای حەمزە-ی ڕۆژئاوا لە پارێزگای بابل بەنەعلە هێرشیانكردە سەر دونیا شەممەری ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەر پشكی چوارچێوەی هەماهەنگی و لەقەزاكەیان دەركرد، بەهۆی ئەوەی ناوبراو پشتگیری لە پڕۆژەی یاسای سانت لێگۆ دەكات.
دواتریش پاسەوانانی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، چەكیان بەرووی خۆپیشاندەران بەرزكردەوە.
دوای رووداوەكەش زەرخام مەجید ،چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی، داوای لە هاووڵاتیان كرد بڕژێنە نێو شەقامەكان و لە دژی دانیشتنی دەنگدان لەسەر پڕۆژەی یاسای سانت لێگۆ بوەستنەوە.
شایانی باسە ئەگەر پڕۆژە یاساكە هەمواربكرێتەوەو پەسەند بكرێت، ئەوا عێراق دەگەڕێتەوە بۆ سیستمی یەك بازنەیی هەڵبژاردن بۆ هەرپارێزگایەك و سیستەمی فرە بازنەیی هەڵبژاردن هەڵدەوەشێنێتەوە كە لە یاسای ئێستادا پەسەند كراوە.
ڤیدیۆ.. بەنەعلە هێرشكرایە سەر پەرلەمانتارێك
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.