سەرۆکی بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی فەوزی ئەسعەد بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکات.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشییدا بۆ کۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر فەوزی ئەسعەد ڕایگەیاند: پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی كاك فەوزی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ كۆچی دوایی فەوزی ئەسعەد:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر (فەوزی ئەسعەد)ـم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆست و هاوڕێیانی كاك فەوزی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو كاک فەوزی ئەسعەد بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
18ـی 03ـی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.