Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:16

ئامارێكی نوێ لەسەر ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی توركیا بڵاوكرایەوە

کوردستان TV
100%

جێگری سەركۆماری توركیا: لە ئەنجامی بوومەلەرزەكاندا 49 هەزار و 589 كەس گیانیان لەدەستداوە
فوئاد ئۆكتای، جێگری سەركۆماری توركیا، رایگەیاند: لە ئەنجامی كارەساتی بوومەلەرزەكاندا، 49 هەزار و 589 كەس گیانیان لەدەستداوە كە شەش هەزار و 807یان بیانی بوون. 
فوئاد ئۆكتای بە هاوەڵی هەریەك لە وەزیری پیشەسازیی و تەكنەلۆجیا، مستەفا ڤارانك و سەرۆكی سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (ئافاد)، یونس سەزەر، لە ناوەندی هەماهەنگی ئافاد، زانیاریی سەبارەت بە كارەكانی دوای بوومەلەرزەكانی 6ی شوبات كە چەقەكەی مەڕەش بوو، وەرگرت. 
جێگری سەركۆماری توركیا، رایگەیاند: لە ئەنجامی كارەساتی بوومەلەرزەكاندا، 49 هەزار و 589 كەس گیانیان لەدەستداوە كە شەش هەزار و 807یان بیانی بوون. 
جێگری سەركۆماری توركیا ئاشكرایكرد، لەلایەن ئافادەوە 22 ملیار و 328 ملیۆن و 330 هەزار لیرە و بە كۆی گشتیی 31 ملیار لیرە لەلایەن دامەزراوەكانمانەوە بۆ پارێزگا زیانبەركەوتووەكان خەرجكراوە. 
هەروەها رایگەیاند: لەو پارانەی كە لە میانی هەڵمەتی 'توركیا یەك دڵە'دا بەخشراوە، 82 ملیار و 454 ملیۆن و 611 لیرەی توركی خراوەتە سەر هەژمارەكانی ئافاد.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.