ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی دەریای ناوەراست سبەی دووشەمە 20-3-2023 ئاسمانی ھەرێم لەكاتەكانی بەیانی تا نیوەرۆ بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت .
هەروەها گوتی: لەنێوان كاتەكانی نیوەرۆ تا ئێوارە لە ناوچە جیاجیاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەولێر و دھۆك و كەركوك و ئیدارەی راپەرین ھەورە بروسكە و تاوە باران چالاك ئەبێتەوە رێژەی بارانی پێشبینی كراو بەجیاوازی ناوچەكان لەنێوان 2 تا 10 ملیممەتر ئەبێت .
گوتیشی:پلەكانی گەرما 1 تا 3 پلەی سەدی بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە ، خێرایی با لە كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاك ئەبێت 15 - 30كم/س لەئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە،بۆ دوو سبەی سێشەمە 21-3-2023 پلەكانی گەرما زیاتر نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت و بارانبارینی پچڕ پچڕ بەرێژەیەكی مامناوەند لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆ بۆ شەو دەستپێدەكاتەوە ، لەئەنجامی نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما-ش لەناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا بەفر بارین ئەبێت .
هاوكات دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی كردووە كە لە سبەینێوە باران بارین دەست پێبكات.
هەروەها بەشی پێشبینی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە..
ئەمڕۆ یەك شەممە19– 03 - 2023
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژای كاتەكان لەگەڵ تاوە باران لە هەندێ كاتدا و دروستبوونی هەورە تریشقە , لە ئێوارەدا باران بارین لەسەر بەشێك لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر زیاد دەبێت . لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بە نزیكەی ( 2 تــا 3 ) پلەی سیلیزی .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (15 - 25) كم/ك
ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دوو شەممە 20 – 03 - 2023
كەش/ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی كەم لە كاتەكانی بەیانی لە سە ر ناوچە شاخاوییەكان , لە دوای نیوەڕۆ هەندێ كات باران بارینی كورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچەجیا جیاكان , لە كاتی دابارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت .
پلەكانی گەرما/ كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .
خێرای با / مام ناوەند دەبێت ( 15 - 25) كم/ك
ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 –9) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17پلەی سیلیزی
دهۆك : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
سۆران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 19- 3 - 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.