Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:14

لەبودجەی ئەمساڵدا مووچە زیاد دەكرێت؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، ناوەندی ئابووری عێراق دووپاتیكردەوە كە هیچ پێوەرێكی نوێی مووچە لە بودجەی ساڵی 2023 دا نییە.
ویسام حدمل حلو، بەڕێوەبەری سەنتەرەكە، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: هەموو ئەو شتانەی سەبارەت بە پێوەری نوێی مووچە لە بودجەی ساڵی 2023 لە ڕێگەی سایتەكانی هەواڵ بڵاو دەكرێنەوە، تەنها دەنگۆیە و هیچ شتێك لەئارادانییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجوومەنی وەزیران تەنها دەتوانێت فۆرمولەیەكی یاسایی بۆ پێوەرێكی نوێی مووچە پێشنیار بكات و دەبێت دەنگی پەرلەمانی لەسەر وەربگیرێت بۆ ئەوەی ببێتە یاسایەكی پابەندكەر و بەم شێوەیەش لە ساڵی ئێستادا ئەمە بەهیچ شێوەیەك بوونی نییە.
جەختیشی لەوە كردەوە ئەو خشتەیەی پێوەری نوێی مووچە كە دزەیان پێكراوە و بڵاوكراونەتەوە، هیچی تر نین جگە لە پێشنیارێك و لەلایەن حكومەتەوە نەنووسراوە، چونكە زیادكردنی مووچەی پلە نزمەكان پێویستی بە بڕە پارەیەكی زۆر هەیە كە ڕەنگە بەشداربێت لە زیادكردنی ڕێژەی كورتهێنانی بودجە، كە بە زیاتر لە 63 تریلیۆن دینار مەزەندە دەكرێت، ئەمەش بەو مانایەیە كە ئەمساڵ ناتوانرێت  ئەمە جێبەجێ بكرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.