Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:15

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان : زیاتر لە 383 هەزار خێزان لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت سوودمەندبوون

کوردستان TV
100%

 وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە كە، تا ١٦ـی ئاداری ئەمساڵ، بڕی ٧٦ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٣٤٨ لیتر نەوتی سپیی ماڵانی لە سەرانسەری هەرێم كوردستان، دابەشكردووە.
بەپێی دوایین داتای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ٣٨٣ هەزار و ١١ خێزان لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، سوودمەندبوون و نەوتەكەش بەم شێوەیە دابەشكراوە:
لە پارێزگای هەولێر، ٣٤ ملیۆن و ٧٨١ هەزار و ٦٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٧٣ هەزار و ٩٠٨ خێزان دابەشكراوە.
لە پارێزگای سلێمانی، ٢٤ ملیۆن و ٩٧ هەزار و ٨٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ١٢٠ هەزار و ٤٨٩ خێزان دابەشكراوە.
لە پارێزگای دهۆك، ١٧ ملیۆن و ٨٣ هەزار و ٨٠٠ لیتر، نەوتی سپی بەسەر ٨٥ هەزار و ٤١٩ خێزان دابەشكراوە.
لە پارێزگای هەڵەبجە، ٦٣٩ هەزار و ١٤٨ لیتر، نەوتی سپی بەسەر سێ هەزار و ١٩٥ خێزان دابەشكراوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، گرنگیەكی تایبەتی بە كەرتی نەوت و گاز داوە، بۆ ئەمەش پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە، بەمەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ هاووڵاتییان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.