به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی به‌فه‌رمی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای نه‌ورۆز و سێ رۆژی داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد و ڕاگه‌یاند كه هه‌رسێ رۆژه‌كه ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و بارانیش ده‌بارێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی دووشه‌م كه رۆژێك پێش نه‌ورۆزه، رایگه‌یاند: بە درێژایی رۆژى دووشەم ئاسمان نیمچەهەور و هەورى تەواو دەبێت، پێشبینیش ده‌كرێت باران لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ببارێت، هه‌روه‌ها ئاستى دابارینیش نمەباران بۆ بارانى مامناوەند دەبێت.
له‌باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی باران له سبه‌ی دووشه‌م، كه‌شناسی پێشبینى كرد لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ لە سەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و هه‌روه‌ها سەنتەرى پارێزگاکانیش باران ده‌ست پێ بكات، لەگەڵ دروستبوونى هەورەتریشقە. جه‌ختیشی كرده‌وه كه بارانه‌كان شێوازى دابارینى ماوە کورت ده‌بن.
سه‌باره‌ت به دووسبه‌ی سێشه‌م و یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز، كه‌شناسی رایگه‌یاند: یەکەم ڕۆژى نەورۆز لە ئەنجامى بەردەوامى ئەو کەشە ناسەقامگیرییەى هەیە، ئاسمانى ناوچەکەمان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هەوراوى دەبێت و کەمێک سارد دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه کاتى ده‌ستپێكردنی باران لە ناوچە شاخاوییەکان لە زۆربەى کاتەکان کورتخایەن ده‌بێت و بە گشتى کاتى بارانبارین دەکەوێتە دواى نیوەڕۆ لەسەر تەواوى ناوچەکەمان له شار و شارۆچكه‌كان.
سه‌باره‌ت به پله‌ی گه‌رمی یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز، ئاماژه‌ی دا: پلەکانى گەرما نزم ده‌بنه‌وه و به‌هۆیه‌وه ئەگەرى تەزرە و دروستبوونى هەورەتریشقەش هه‌یه .
بۆ ڕۆژى چوارشەم، دووه‌م رۆژی نه‌ورۆز، كه‌شناسی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: ئەگەرى دروستنەبوونى گۆڕانکارى نا سەقامگیرى لە کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، واته ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت، هه‌رچه‌نده پێشبینى بۆ باران کەمترە بە بەراورد بە رۆژانى پێشووتر، به‌ڵام ئەگەرى باران زیاتر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی هۆشداریشی دایه هاووڵاتییان، لەبەر ئەو کەشە ناسەقامگیرییەى ئەو چەند ڕۆژەى داهاتوو شەپۆڵێکى هەورەتریشقە لە کاتى بارانبارین هەیە، دوورکەوتنەوە لە شوێنە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ سەلامەتى و دوورکەوتنەوە لە حالەتى هەورە تریشقە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.