ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی خه‌لیفان له پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بوو.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به فه‌رمی كاروان شێرزاد له شوێنی هێلین خالید وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی خه‌لیفان ده‌ستبه‌كار بوو.
كاروان شێرزاد تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕێكه‌وتی 19ی ئادار به‌فه‌رمی له شوێنی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوو، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی خه‌لیفان دهستبهركاربووم.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئومێدەوارم بە گرتنە ئەستۆی ئەو ئەرکە نوێیە، بتوانم باشتر خزمەتی هاووڵاتییانی سنووری شاره‌دێی خەلیفان بکەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.