ئهمڕۆ یهكشهم له كۆبوونهوهیهكی هاوبهشی نێوان وهزارهتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان، بڕیارێكی نوێ بۆ بهناوكردن و نوێكردنهوهی ساڵیانهی ئۆتۆمبێلی بارههڵگر دهركرا.
ئەمڕۆ یهكشهم شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە سەرۆکایەتی د. کەمال وەرتێ بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد و لەلایەن د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بهشێك له بهرپرسانی هاتوچۆ و وهزارهتی ناوخۆ پێشوازی کران.
ئامانجی سەردانەکە کارکردنی پێکەوەیی بوو لەنێوان هەردوو وەزارەت بەمەستی کەمکردنەوەی ڕۆتینی وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کە ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج وەردەگیرێت و قەرەباڵغی و کاتێکی زۆری پێویستە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەو پرۆسەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی شار و ئیدارە سەربەخۆکان تا لە کاتی نوێکردنەوەی ساڵیانە یان گۆڕینی خاوەندارێتی ئەو پرۆسەیە بە خێرایی و بێ سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج جێبەجێ بکرێت و ئەو کارەش لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن.
بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە، خاوەنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ گۆڕینی خاوەندارێتی یان نوێکردنەوەی ساڵیانە پێویستی بە سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج نابێت، بەڵکو هەر لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ کارەکانی ڕایی دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.