Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:44

ئه‌فسه‌رێكی كورد له‌ كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك له‌ شاری مووسڵ هاته‌ كوشتن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری شارۆچكه‌یه‌ك له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كه‌ ئه‌فسه‌رێكی كورده‌، له‌ كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی تۆمه‌تبارێك له‌ شاری مووسڵ كوژرا.

عه‌بدوڵا ته‌ها په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا پێی ڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م عه‌مید سه‌عد حیكمه‌ت ئه‌ترووشی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری شارۆچكه‌یه‌ك له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێكدا‌ هاته‌ كوشتن، له‌ ڕووداوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پۆلیسێكی تریش بریندار بوو.

په‌یامنێرمان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ كاتێكدا ڕوویداوه‌ كه‌ كه‌سێك ویستوویه‌تی ساخته‌كاری له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی زه‌وی و خانوودا بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن عه‌مید سه‌عد حیكمه‌ت ئه‌ترووشی ڕێگری لێ كراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ كێشه‌ له‌نێویان دروستبووه‌ و دواتریش چه‌ك له‌نێوانیاندا به‌كارهاتووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك چواڕیانی مه‌جمووعه‌ی سه‌قافی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ روویداوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ و كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.