Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:28

وه‌زاره‌تی ناوخۆ: بكوژی ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كه‌ی شاری مووسڵ ده‌ستگیر كراوه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌ڵسابوو به‌ كوشتنی ئه‌فسه‌رێكی كورد و برینداركردنی كارمه‌ندێكی تر دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له‌ شاری مووسڵ.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری له‌نێوان تۆمه‌تبارێكی داواكراو له‌گه‌ڵ هێزێكی ئه‌منی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی فه‌رمیدا، عه‌مید سه‌عد حیكمه‌ت حاجی شه‌هید بوو و كارمه‌ندێكی تریش به‌ناوی سه‌عد عاید شبیب بریندار بوو.

ڕاشیگه‌یاند: له‌ كاتی هه‌وڵی ڕاكردندا، تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ برینداری ده‌ستگیر كرا.

سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌، پێشتر په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاندبوو: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م عه‌مید سه‌عد حیكمه‌ت ئه‌ترووشی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری شارۆچكه‌یه‌ك له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێكدا‌ شه‌هید كرا، له‌ ڕووداوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها پۆلیسێكی تریش بریندار بوو.

په‌یامنێرمان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو: ڕووداوه‌كه‌ له‌ كاتێكدا ڕوویدابوو كه‌ تۆمه‌تبارێك ویستبووی ساخته‌كاری له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی زه‌وی و خانوودا بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن عه‌مید سه‌عد حیكمه‌ت ئه‌ترووشی ڕێگری لێ كرابوو‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ كێشه‌ له‌نێویان دروستبووه‌ و دواتریش تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ چه‌ك ڕووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ببووه‌وه‌‌ و له‌ ئه‌نجامیشدا عه‌مید سه‌عد شه‌هید كرابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك چواڕیانی مه‌جمووعه‌ی سه‌قافی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ روویدابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.