پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هههوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی 3 ی2023: ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت , لەکاتەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمە باران و کە هەندێ کات بۆ شێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت کە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و بادینان دەست پێ دەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر , لەکاتەکانی ئێوارە دابارین لەزۆربەی ناوچەکان کەم دەبێتەوە.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: سبه‌ی سێشه‌ممه21ی3ی2023: ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی نمە بارانى کەمی پچرپچر دەبارێت لەناوچە شاخاوویەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم , بۆ کاتەکانی دوای نیوەڕؤ و ئێوارە نمە بارانی پچرپچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێ کە هەندێ جار بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت. پاشان کاریگەری کەم دەبێتەوە لەکاتەکانی شەودا.
راشگه‌یاندراوه: بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت :
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى.
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى.
کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى.
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى.
سۆران: 10 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى.
كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران ده‌بارێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.