Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:45

له‌ پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا فه‌ڕه‌نسا رووبه‌رووی هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌چوارچیوه‌ی یاریه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌یۆرۆی دوو هه‌زارو بیست و چوار، هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا رووبه‌رووی هه‌لبژاردنی هۆله‌ندا ده‌بێـته‌وه‌.
 لای خۆیه‌وه‌ دیدیه‌ دیشامپ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بانگهێشتی هه‌ریه‌ك  هوگۆ لۆریس، ستیڤ مانداندا، ڕافایل ڤاران، بلیز ماتویدی و کەریم بنزیمای کردووە بۆ بەشداریکردن لەم یاریه‌، به‌ڵام كه‌ریم بنزیمای هێرشبه‌ر داوای دیشامپی ره‌تكردۆته‌وه‌.
 به‌پێی زانیاریه‌كانی هه‌واڵ هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی یاریكردن له‌یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌رامبه‌ر هۆله‌ندا له‌لایه‌ن بنزیما به‌هۆی خراپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره‌كه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو دیشامپ ڕایگەیاندبوو لەجامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر، كه‌ریم بنزیما به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌ویستی خۆی كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای له‌قه‌ته‌ر به‌جێهێشت، بەڵام ئەستێرەكه‌ی یانه‌ی ڕیال مەدرید جارێکی تر قەیرانەکەی قۆڵكرده‌وه‌و قسه‌كانی دیشامپی به‌ناڕاست له‌قه‌له‌م دا.     
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.