بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی 5 گەورەبازرگانی ماددەهۆشبەرەکانی ڕاگەیاند کە سەرپەرشتی تۆڕێکی فراوانی فرۆشتن و دابەشکردنیان دەکرد.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە زنجیرە چالاکیەکی یەک لەدوای یەکدا لە ھەفتەی ڕابردوو، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان توانیان پێنج گەورە بازرگانی مادەھۆشبەرەکان دەستگیربکەن.
ڕاشیگەیاند: ئەو 5 گەورەبازرگانە سەرپەرشتی تۆڕێکی فراوانی فرۆشتن و دابەشکردنی مادەدەی ھۆشبەریان دەکرد.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەش دا کە "تەواوی تۆمەتباران دراون بە دادگە تاوەکوو ڕێکاری یاسایی لەدژیان بگیرێتەبەر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.