Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:37

كه‌سێك ده‌ستگیركرا له‌ مۆبایل خۆی ده‌كرده‌ ئافره‌ت و پاره‌ی له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ مۆبایل خۆی ده‌كرده‌ ئافره‌ت و پاره‌ی له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرت.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی فریاکەوتن 104ی کەلار کە کەسێک لە ڕێگەی مۆبایلەوە دەنگی خۆی دەگۆڕێت بە ئافرەت و پارەیەکی زۆری لە خەڵک وەرگرتووە .

ڕاشیگه‌یاند: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون مەفرەزەیەکی هاوبەشی حەرەکاتی بەڕێوەبەرایەتیمان و مەفرەزەی 104ی کەلار توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە دانیشتووی شاره‌دێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكه‌ی کەلارە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دواتریش کەسێک سەردانی بنکەی پۆلیسی شەهیدانی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا لە دژی تۆمەتبار کە بڕی 5 ملیون دیناری بە فێڵکردن لێ وەرگرتووە کە تۆمەتبار خۆی کردووە بە ئافرەت و پارەی لێ وەرگرتووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار چەندین کەسی تر پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە و بە مەستی تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی بنکەی پۆلیسی شەهیدانی شارۆچكه‌ی کەلار دەکەن.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لە ئێستادا بنکەی پۆلیسی شەهیدان پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کردۆتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (456) تۆمەتبار بەندکراوە.

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سنووری گەرمیان ئەمە دووەم تۆمەتبارە کە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییه‌وه‌ دەستگیر بکرێت.

ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان داواشی لە هاووڵاتییانی سنووری گەرمیان كرد لە کاتی بوونی هەر هەڕەشە و گرفتێک کە لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییه‌كانه‌وه‌ ڕووبەڕوویان دەبێتەوە ڕاستەوخۆ سەردانی بنکەکانی پۆلیس بکەن و سکاڵا تۆمار بکەن بۆ ئەوەی تۆمەتباران ڕووبەڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.