Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:35

پلاسخارت نه‌ورۆزی كوردان پیرۆز ده‌كات

کوردستان TV
100%

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردان له‌ هه‌موو گه‌لی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق پیرۆز كرد.

جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا ڕایگه‌یاند "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم بە بۆنەی نەورۆزەوە ئاراستەی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراقییەکان دەکەم".

ڕاشیگه‌یاند "ئەم جەژنە نەریتییە کۆنە، کە هاوکاتە لە گەڵ یەکەم رۆژی بەهاردا، مانای تازەبوونەوەی ژیان و لێبووردەیی و هاوپشتی و ئاشتەواییە".

جینین پلاسخارت هیواشی خواست دەبا نەورۆز ببێتە مایەی هێنانی شادی و خۆشگوزەرانی بۆ هەمووان لە عێراق و شوێنەکانی تریش.

نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆتایی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌یدا به‌ زمانی كوردی نووسیویه‌تی "نه‌ورۆز پیرۆز".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.