به سه‌ردانێكی فه‌رمی و له‌سه‌ر داوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا، سبه‌ی سێشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی دوو رۆژه ده‌گاته توركیا.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی رۆژانی 21 و 22ی ئادار سه‌ردانی توكیا ده‌كات.
بڵاویشی كرده‌وه: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای توركیا په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانییه‌وه تاوتوێ ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌روه‌ها باسی هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تیش له بواری بازرگانی و وزه ده‌كرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌روه‌ها تیشك ده‌خرێته سه‌ر مه‌له‌فه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش و له‌مباره‌یه‌وه بیروڕاكان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.
لای خۆشییه‌وه عه‌ون دیاب وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاندبوو: یه‌كێك له‌و بابه‌ته گرینگانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كات بابه‌تی ئاو و گرتنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئاوی دیجله و فوڕاته له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.