Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:32

پەیامی پیرۆزبایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یامی پیرۆزبایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆ بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا داوای له‌ هاووڵاتییان كرد له‌ كاتی گه‌شت و سه‌یرانه‌كاندا پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن و هه‌روه‌ها پاك و خاوێنی ژینگه‌ش بپارێزن.

جوتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له‌ تەواوی كوردستانیانى ئازیز و بنەماڵەى سەربەرزی شه‌هیدان و ئەنفالکراوان و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌ قارەمانەکانی كوردستان و هێزە ئەمنییەکان پیرۆز ده‌كه‌ین.

ڕاشیگه‌یاند: بە ئیرادەی پۆڵاینی گەلەکەمان، ساڵی ڕابردوو، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کار و بەرنامەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیان، هەنگاوی بێ وێنەی ناو و ئومێدێکی نوێی بۆ خەڵکی کوردستانی خوڵقاندووە.
جوتیار عادل ئاماژه‌شی دا "پێداگری لەسەر تەبایی و هاوهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەرکی هەموو لایەکە، و پێویستە بەرژەوەندی گشتی هەرێم بخرێتە پێش هەموو بەرژەوەندیەکی دیکە و تا لەم پێناوەدا بەیەکەوە بتوانین گشت کێشەکان چارەسەر بکەین".

داواشی لە هاونیشتمانییان كرد لە کاتی گەشت و سەیران دا بۆ دووربوون لە هەر جۆرە کارەساتێک، هێور و پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و لە هەمووشى گرنگتر پاکوخاوێنی ژینگە جوانەکەی کوردستان بپارێزن.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا دووبارە جەژنی نەورۆزی لە هەمووان پیرۆز كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.