Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:32

سبه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان چاودێری بینینی مانگ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز بڵاو كرده‌وه‌.

لیژنه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەی سێشەم 21/3/2023 کاتژمێر (5:30) لێژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەمانگی لەگەڵ لێژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن.

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بەپێی بەڵگە و بنەما شەرعییەکان، یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەستنیشان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.