Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:39

ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شه‌نگال ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شارۆچكه‌ی شه‌نگال له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕوویداوه‌.

ده‌سته‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و دووشه‌م كاتژمێر 7:37 خوله‌ك بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 3.1 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ دووری 38 كم له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی شه‌نگال له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕوویداوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می ڕێژه‌ی زه‌ویله‌رزه‌كه‌، هاووڵاتییه‌كی كه‌می ناوچه‌كه‌ هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.