Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:32

ئه‌مڕۆ زۆرترین ڕێژه‌ی باران له‌ زاخۆ باریوه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕێژه‌ی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارینی ئه‌مڕۆ له‌ زاخۆ بووه‌.

كه‌شناسی خشته‌ی بارانبارینی له‌ كاتژمێر 9ی به‌یانی ئه‌مڕۆ تا 9ی ئه‌مشه‌و بڵاو كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر 2 ملم باران باریوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی بارانی ئه‌مڕۆ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌ بارزان بووه‌ كه‌ 8.4 ملم باران باریوه‌.

له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی زۆرترین باران باریوه‌ كه‌ 10 ملم بووه‌.

له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆكیش بارانێكی باش باریوه‌ كه‌ ڕێژه‌ی 11.8 ملم بووه‌، به‌ڵام زۆرترین باران له‌م پارێزگایه‌ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بووه‌ كه‌ 18.2 ملم باران هه‌بووه‌.

كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركووكیش بارانێكی باش هه‌بووه‌ كه‌ 10 ملمه‌، له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش باران به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م باریوه‌ كه‌ 1.4 ملم بووه‌.

به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی شار و ناوچه‌كان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.