ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نامه‌يه‌كى پيرۆزبايى له مه‌ولوود چاوشئۆغلو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا پێگه‌يشت.
له نامه‌كه‌يدا چاوشئۆغلو پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزى له نێچيرڤان بارزانى كردووه و نه‌ورۆزى به هۆكارێك بۆ پته‌وكردنى برايه‌تى هه‌روه‌ها به هێماى نوێبوونه‌وه و ژیانه‌وه و هاوده‌نگی و شادى له‌قه‌ڵه‌مداوه كه به درێژایی مێژوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه بۆ تێگه‌یشتن له ژیان له‌گه‌ڵ سروشتدا.
وه‌زيرى ده‌ره‌وى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه به هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى شوباتى ڕابردوو، وڵاته‌كه‌ى به خه‌مبارييه‌وه پێشوازى له نه‌ورۆز ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپاسى نێچيرڤان بارزانى كردووه كه سه‌ردانى توركياى كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى شوێنه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى بوومه‌له‌رزه و ده‌ربڕينى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ قوربانيياندا.
له كۆتاييدا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ توركيا و جیهان و ته‌ندروسیی باش و شادى و سه‌لامه‌تی بۆ نێچيرڤان بارزانى و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕيوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.