Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:06

به‌ كورت و پوختی بزانه‌ كه‌شوهه‌وای رۆژی نه‌ورۆز چۆن ده‌بێت

کوردستان TV
100%

به‌شی پێشبینی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای نه‌ورۆز و سێ ڕۆژی داهاتووی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پێشبینی ده‌كرێ له‌ هه‌رسێ رۆژه‌كه‌دا باران ببارێت.

به‌شی زۆری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شار و شارۆچكه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شت و سه‌یران له‌ رۆژانی نه‌ورۆزدا به‌ تاسه‌وه‌ چاودێری ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌شی پێشبینی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن به‌ كورت و پوختی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ سێ رۆژی داهاتوو بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ سبه‌ی سێشه‌م كه‌ رۆژی نه‌ورۆزه‌ و سه‌ری ساڵی كوردییه‌، ڕایگه‌یاند: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت، كه‌شوهه‌واش سارد ده‌بێت.

بۆ دووسبه‌ی چوارشه‌م ئاسمان به‌هه‌مانشێوه‌ هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بارانباریش هه‌یه‌.

رۆژی پێنجشه‌میش پێشبینی كراوه‌ ئاسمان دیسان هه‌ور بێت و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری نمه‌بارانیش له‌ ناوچه‌كان هه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.