Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 19:22

لە مانگێكدا زياتر له‌ 3 هه‌زار بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ڕاكێشراوە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی ( 1 بۆ 28/2/2023)  7.442 كەس سەردانی بانكی خوێن یان كردووە لەشاری سلێمانی و 3.258 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە و لەو ژمارەیە 622 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 391 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 418 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 862 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن 4.946 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.570 پشكنینی گروپی خوێن و 3.110 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2.042 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.