Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:35

له‌ نه‌ورۆزدا 82 هاووڵاتی كورد به‌ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران برینداربوون

کوردستان TV
100%


له‌ شاره‌كانی كوردستانی ئێران 82 كه‌س به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌كاتی به‌شدارییان له‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا برینداربوون.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌شه‌وی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، لە شارەکانی مەهاباد، بوڵواناوا سەر بە دێولان، سەقز و سنە ، كه‌ دانیشتووانی ئه‌م ناوچانه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شدارییان له‌ ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا ڕژانه‌ بوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، درانە بەر دەستڕێژی گولـله‌ی ڕاستەوخۆی  هێزه‌ی ئه‌منییه‌كان و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 40 كه‌س برینداربوون. 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بەپێی ئەو ڤیدیۆییانەی لە شاری مەهابادەوە دەست هەنگاو گەیشتوون، بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌21ی3ی2023،  له‌ ژماره‌یه‌ك شاری كوردستانی ئێران كه‌   دروشمی "شەهید نامرێت" و "ژن، ژیان، ئازاد"یان دەوتەوە درانه‌  بەر دەستڕێژی گولـله‌ و زیاتر لە 30 هاووڵاتی برینداربوون. بەگوتەی سەرچاوەکانی هەنگاویش زۆرترین برینداریش له‌ نێو قوربانییه‌كان ئافره‌ت و منداڵن.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوی هه‌نگاودا هاتووه‌:  لە شاری سەقز و بەتایبەتی لە گەڕەکی کەریم ئاوای ئەم شارە، سەرەڕای فڕێدانی گازی فرمێسک ڕێژ، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردووە، کە  به‌هۆیه‌وه‌ 9 كه‌س برینداربوون و  كه‌ له‌ نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا 2 كه‌سیان ئافره‌تن.

هه‌روه‌ها هه‌نگاو رایگه‌یاندووه‌: لە شارۆچکەی بوڵواناوا سەر بە شاری دێولان هێزە ئه‌منییه‌كان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردووه‌ کە بەهۆیەوە لانی کەم 2 کەس بریندارکراون.
 له‌ كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو رایگه‌یاندووه‌: هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری سنە هێرشیان کردووه‌ته‌ سەر ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز و بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان چەندین هاووڵاتیی بریندارکراون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.